هەزارە

1. هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر؛ 2. بەردی قیتی لێوارەی حەوز؛ 3. لێوارەی تاقی ناو دیوار؛ 4. خەوزڕان و خەیاڵاتکردنی ناو جێگە؛ 5. بیرەوەریی هەزاران ساڵەی مردن یان لە دایکبوونی ئینسانی بەنێوبانگ. وەکوو (هەزارەی سەلاحەددینی ئەیوبی)

بەرنا

1. شەپاڵ، ژیکەڵانە؛ 2. ئەو شوێنەی کە ئاوی نای ئاشی دێتە ناو.

پیرۆزە

1. پیرۆزبایی گوتن؛ 2. بەردێکی رەنگشینی بەنرخە؛ 3. باڵدارێکی (ئەفسانەیی)یە.

ئاسەوار

1. شوێنەواری شتی کۆن؛ 2. پاشماوەی رەچەڵەک.

بژاردە

1. بژارتە، ژمێردراو؛ 2. کەموێنە.

لەیلێ

1. گراوی مەجنوونی بەنێوبانگ؛ 2. سەربەند و ناوبەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.

ئارتم

کوڕی (بارس)ی ماد و یەکێ لە ئەمیرە گەورەکانی سەردەمی ئەژدەهاگ بووە. بڕوانە وشەی ئار.

پاپۆکە

1. پەپکە، ئاڵقە؛ 2. خەرمانی نەکوتراو.

ژەرەژ

بە زاراوەی هەورانی واتە کەو، بە زازاکیش واتە: زەرنج.

گوڵستان

گوڵسان، گوڵجاڕ، مەزرا و باخ و بێستانی پڕ لە گوڵ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!