چنار

سووره‌چنار، چناری جه‌وهه‌ردار، دارێکه‌ گه‌ڵای له‌ په‌ڵکی مێو ده‌کا.

ئاویار

ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.

دیلان

1. هه‌ڵپه‌ڕکێ، گۆڤه‌ند؛ 2. شایی و سه‌یران؛ 3. نازنێوی شاعیر و ده‌نگخۆشی کورد (مامۆستا ساڵه‌ح دیلان)ه‌.

یادێ

1. داڵگ، داییک، داک، دا، دییا، دایە؛ 2. وتەی بانگکردنی دایک؛ 3. سەربەندی لاوکێکی کوردییە.

سەریاس

ناوچەیەکە لەلای پاوە کە ماوەیەک کردبوویانە ئوردووگا بۆ کوردەئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

خەڵەف

1. خەلەف، توێکڵی دار؛ 2. گەڵای دەوری گوڵی دار؛ 3. فریو.

خەمڵیو

1. هه‌ڵسه‌نگێندراو؛ 2. رازاوه‌.

سەیوان

1. سابات؛ 2. چەتر؛ 3. خەرمانەی مانگ.

شکاک

نێوی هۆزێکی کوردە، لە دوو هەرێمی سۆما و برادۆست دەژین، لە نێوان سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و بەشی زۆری کەوتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری شاری ورمێ دەژین. بڕوانە (سەکر)، لە بەشی کوڕان.

باوزێ

گوندێکە بەرانبەر بە چیای ئاسۆس لە ناوچەی دووکان لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!