ڕاژە

1. دیرەک، کاریتە؛ 2. ئاڵووداری میچ؛ راڤەکردن، مانالێدانەوە؛ 3. کاربۆکردن، خزمەت.

نەرمین

نەرم و نۆڵ، نەرم و جووان.

باویلە

بڕوانه باویلکە.

تۆژەر

لێکۆڵەرەوە، کەسێک کە بە بنج و بناوانی باسێ یان کارێکدا دەڕوا.

پیرۆسا

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

ئەسپەرێز

نێوی گوندێکە لە لای گوندەکانی (نگڵ) و (میانه)‌ی سەر بە هەورامان، لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەرکۆ

1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان.

سلیوان

سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە باکووری کوردستان.

خانمۆڵ

خانیمله‌، خانمیلێ، وشه‌ی خۆشه‌ویستیی باوک و دایکه‌ بۆ کچ.

سەرسیان

دێیەکە لای دێیەکانی (مەمەنداوا و دێبیژە) کە لە تیرەی ترکەرەشەن، لە باشووری کوردستان .

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!