زارۆ

زاڕۆڵە، زاڕۆک، رۆڵە، منداڵ.

باڵاشمە

داری دیرەگی سەرتاقەی دیوار کە داری دیکەی بەسەردا رایەڵ دەکەن.

تەرچک

شینکەی تەڕ و تازە، سەوزەی تورت و ناسک، کیژی ناسک و جوان.

ژیار

ژیانی شارستانیانە.

ژینەر

کەسێ کە شتێک سەرلەنوێ بژیێنێتەوە یا زیندوو بکاتەوە.

دینەوەر

ناوچەیەکە لە لای باکووری رۆژاوای کرماشان. لە کۆندا نێوی دینەوەر، ماهکووفە بووە. بڕوانە مهاباد لە بەشی کچان.

مەتین

1. ژیر؛ 2. سەنگین و کردار باش؛ 3. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور.

دڵفڕێن

جوان و دڵگر، زه‌ریف و له‌به‌ردڵان.

بوویەر

1. رابردوو؛ 2. رووداو.

یاقووت

بەردێکی سووری گران و بەنرخە کە بۆ نگینی ئەنگوستیلە و نێوان لیرە و شۆڕاوکەی گوارە و هیدیکە بەکار دەبرێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!