دمدم
نێوی قه‌ڵایه‌که که ساڵی 1609 ی زایینی سازکراوه. ئه‌و قه‌ڵایه له سێ فرسه‌خیی شاری ورمێ له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ له (گه‌لی) یان ده‌ڕڕه‌ی قاسملوو له‌سه‌ر دوندی کێوێکی به‌رز به نێوی دمدم له نێوان ورمێ و شنۆ، خراوه‌ته‌وه که یه‌کپارچه به‌ردی درێژووکه و ته‌سکه و وه‌ک پشتی گا هه‌ڵکه‌وتووه. له شنۆڕا که ده‌ڕۆی که‌وتۆته لای ده‌ستی راست. قه‌ڵای دمدم به ده‌ستی شاعه‌باسی سه‌فه‌وی گیرا و داغان کرا و پاشان قڕیان خسته ناو ئه‌و کوردانه‌ی که له‌و قه‌ڵایه‌دا ده‌ژیان. کاره‌ساتی قه‌ڵای دمدم بوویه‌رێکی گه‌وره‌یه له مێژووی گه‌لی کورددا و به‌یتبێژه‌کان ئه‌م رووداوه‌یان هه‌م به شێوه‌ی کرمانجیی و هه‌م به شێوه‌ی موکری کردووه به هۆنراوه و، به شێوه‌ی به‌یت گوتوویانه‌ته‌وه و له فه‌وتان و له‌ناوچوون رزگاریان کردووه. به‌یتی دمدم له لایه‌ن زانای به‌نێوبانگی ئاڵمانییه‌وه ئوسکارمان، که کاتی خۆی له سه‌رده‌می قاجاڕه‌کاندا هاتۆته کوردستان به خه‌تی لاتین نووسراوه‌ته‌وه و لە کتێبێک‌دا به نێوی (توحفوی موزه‌فه‌رییه) نووسراوه‌ته‌وه و له مووزه‌ی به‌رلیندا هه‌یه و ماوه‌ته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و به‌یتانه‌ی که له‌و کۆپه‌ڕه‌دا هه‌ن له زاری (ره‌حمان به‌کره‌وه) وه‌رگیراون. مامۆستا هێمن کاتی خۆی له به‌غدا له لاتینه‌وه هێناویه‌ته سه‌ر شێوه‌ی سۆرانی. دمدم: له بنه‌ڕه‌تدا نێوی ئه‌و چیایه‌یه که ئه‌و قه‌ڵایه‌ی به‌سه‌ره‌وه خراوه‌ته‌وه، لووتکه‌یان هاتۆته‌وه به‌سه‌ر یه‌کدا که له لووت ده‌چن، له موکوریانیش به لووت ده‌ڵێن دم، بۆیه ئه‌و چیایه به دمدم نێودێر کراوه!
زەڕوەش
بە زاراوەی زازاکی واتە: دڵخۆش.
گەلاوێژ
1. ئەستێرەی گەش و پرشنگداری گەلاوێژ کە لە مانگی هاویندا دەبینرێ؛ 2. مانگی گەلاوێژ، مانگی پێنجەمی ساڵ، ئەو مانگەی کە هەوای گەرم ڕوو بە فێنکبوون دەڕوا، گەڵاهاوێژ، گەڵاوەرێن، گەڵا ڕوو لە زەردبوون و وەرین؛ 3. گیشە گیای دووراو.
هاما
1. هەر ئەمەیە، هەرئەمەسە؛ 2. لەو دەمەدا، لەو کاتەدا؛ 3. ئەوە هاتوو، گرتمان، گریمان.
دیاکۆ
نێوی یەکەمین پاشای (ماد) و دامەزرێنەری ئەو زنجیرە پاشایەتییەیە. ئەو پاشایەی کە گەزەنفۆنی یۆنانی نێوی هێناوە.
سۆزان
1. سووتان؛ 2. کەل یان گەردەنەیە لە ناوچەی سنە؛ 3. کۆی سۆز، واتە بەڵێن.
زنار
1. بەردی زۆر گەورەی شاخ؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی ئیلام کە بە فەیلی بەنێوبانگن.
زەنتا
سەیرانگایەکی خۆشە لە کوردستانی ئێراق.
بێریتە
بێرێت، بێرێتە، سەمای بەکۆمەڵ، سەمایەکی کۆنی سەردەمی زەڕدەشێتییەکان بووە.
نزا
پاڕانەوە، لاڵیانەوە، تکای ودم بۆ بێوەیبوونی کەسێک.