فاتلیە

فاتمی بچووک و ڕەزاشیرین، فاتیلێ، فاتە، فاتێ، فاتمۆکێ، فاتم، فاتمێ، هەموویان لە نێوی فاتم وەرگیراوە و بە پێی زاراوە، گۆڕانی بەسەردا هاتووە؛ سەربەند و ناوبەندی چەند گۆرانیی کوردین.

وەران

1. وەرها، بەران، نێرەپەز؛ 2. ئامان، هاتن؛ 3. پێچان، لێکهاڵان؛ 4. داڕژان لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وەرەقەکردنی خاک و بەردی ئەشکەوت و دیوار و شتی وا؛ 5. داوەرین، بەربوونەوەی گەڵا لە دار؛ 6. داکەوتنی پووشوپەڵاش لەسەر بانان.

سووراڵان

1. سوورئاڵان، سوور و ئاڵ پێکەوە؛ 2. پێداگرتن و سوێڕبوون.

ئاهه‌نگ

کۆبوونه‌وه‌ بۆ جه‌ژن و شادی، به‌رنامه‌، به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕکێ له‌ جه‌ژن و بۆنه‌گه‌لدا.

ڤێنووس

ئافرۆدیت، ڤینۆس، بتی ئەوین و جووانیی یۆنانییەکان بووە؛ رۆمییەکان بە ئافرۆدیتیان گوتووە: ڤینۆس و ڤینۆسیش یەکەمین پەیکەرێکە کە بە رووتی نوێنراوە؛ هەزبوود شاعیری یۆنانیی بە ڤینۆسدا هەڵیداوە و شیعری گوتووە؛ ئافرۆدیت نەک لە جووانیدا تاک و بێهاوتا بووە بەڵکوو دەسەڵاتی ئەوەشی هەبووە کە ئەو کەسانەی سەرنجیان بەرەو لای رادەکێشرا، لە داو بخا و مەیلیان بداتێ، هەر ئەویشە کە مەیلی بە (پاریس) کوڕی پاشای (تەروا) دا. بەنرخترین پەیکەری ئافرۆدیت (ڤینۆس)، دەسکردی (پراکسیتێڵ)ە کە ئێستا لە (واتیکان) ە و پەیکەرێکی دیکەش کە بەنێوبانگە و (مثلۆس) لێی داتاشیوە، لە پاریسە و دوو پەیکەری دیکەی ڤینۆس لە (رۆم) و (فلۆرانس) ە.

پایەدار

خۆڕاگر، قاییم، راوەستاو.

هوما

1. پیرۆزە؛ 2. خودا، هومای.

حاجیلە

گوڵێکی سپی ناوزه‌رده‌، گیایه‌که‌ له‌ناو ده‌خڵ ده‌ڕوێ.

گوڵشەن

گوڵجاڕ، گوڵ و گوڵسان، باخی گوڵ.

چێلیان

کۆی وشه‌ی (چێل)ه‌ که‌ ده‌بێته‌: 1. گاشه‌به‌رد، ته‌له‌سه‌نگ، تاوێره‌به‌رد، که‌ڤری مه‌زن، 2. په‌رژینی له‌ دڕک و داڵ سازکراو، 3. جووچکی باڵنده‌، رۆڵه‌، فه‌رزه‌ن. له‌ به‌یتی (برایم و مه‌حمه‌ڵ) دا چێلیان نێوی شارێک بووه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی شاروێران.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!