ماڵماڵ
1. تاقەتاقەی ماڵان، هەموو خانووی ماڵان؛ 2. کەسێ کە ژووری ماڵ خاوێن ڕادەگرێ؛ 3. نێوی قارەمانی بەیتی (ناسر و ماڵماڵ).
ئەسپەرێز
نێوی گوندێکە لە لای گوندەکانی (نگڵ) و (میانه)ی سەر بە هەورامان، لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئاموود
عاموود، هێلانە، هێلانەی مەلگەلێکی گەورەی وەکوو: باز، شەهێن، شابوو، هەڵۆ.
فریشک
1. فرشک، پریشک، مەڵاژگ، مەڵاژوو؛ 2. پرشەی ئاو؛ 3. ژەک، هەوێنی پەنێر؛ 4. شیلاوک.
ڕاگەش
قسەخۆش، سوحبەتچی.
تەڕڵان
1. جۆرێک بازی راوکەرە؛ 2. جوان و دڵڕفێن.
ئەوار
1. پاشگری هەبوون، وەکوو: خوێندەوار؛ 2. شوێن و جێ، وەکوو: شوێنەوار.
دیلان
1. ههڵپهڕکێ، گۆڤهند؛ 2. شایی و سهیران؛ 3. نازنێوی شاعیر و دهنگخۆشی کورد (مامۆستا ساڵهح دیلان)ه.
قەسیلە
جۆرێ کەچکی دارین.
شەتاو
ئەو جۆگەئاوەی کە بەهاران لە کوێستانان، لە نەورۆزەوە تا دەسپێکی هاوین، بەفراوی پێدا دێتە خوار.