ڤانا
ئەوانە، یانە، ئەیانە.
پەیکار
شەڕ، جەنگ، بەربەرەکانێ.
ڤەهات
هەڵات، وەکوو هەویرەکە هەڵات، هەڵتۆقی، وەکوو کارگی باش هەڵتۆقیوە ئەمساڵ.
لالەزار
گوڵجاڕ جاڕ یان باخچەی گوڵ.
شنیان
1. هەڵکردنی بای سروە؛ 2. پێکەنین و شنینی ساوا؛ 3. تاسەکردن.
ڕوار
1. رۆبار؛ 2. گوندێکە لە نزیک گوندی (هەجیج) لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات.
تەیار
1. ساز و ئامادە بۆ کار یان سەفەر، وەخۆکەوتوو؛ 2. دەوڵەمەند و ئاسوودە.
دەهاک
ئاژدەهاک، بە زاراوەی پالەوی کۆن، یان کەڵوڕی ئەمڕۆ، 1. (ئاژ) واتە: بەنرخ، بەڕێز، پیرۆز؛ 2. (دەهاک)یش دەبێتە: کوێخا، ئاغای گوند؛ 3. گەورەی تیرە و هۆز؛ 4. دەهاک نێوی هۆزێکی کوردی سەردەمی ساسانییەکان بووە کە دوای شەڕی قادسیە، بە دەستی سەلمانی فارسی و ئەبوو گاوانی کورد، بەرەبەرە بوون بە موسوڵمان.
تەنکە
1. تەنک، ناسک، زراڤ؛ 2. مووی نەپڕ، مووی تەنک؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی گەلێریە.
ڕۆژهەڵات
یەکێک لە چوار ئاراستەی سەرەکی، ئەو لایەی ڕۆژ لێی هەڵدێت