ڕەزان
1. کۆی رەز، ترێ؛ 2. گەڕەکێکە لە شاری سنە کە بە کووچەڕەزان بەنێوبانگە.
ڕاژە
1. دیرەک، کاریتە؛ 2. ئاڵووداری میچ؛ راڤەکردن، مانالێدانەوە؛ 3. کاربۆکردن، خزمەت.
جەسان
شارێکی کوردنشینه له باشووری کوردستان، که به زاراوهی کهلهوڕی قسه دهکهن.
کنێ
1. باڵا بچووک، بەژن کورت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردیی کرمانجییە.
ئاشێڤ
بنکۆڵکردنی سەوزەوات بۆ بەهێزبوونی.
بێزار
وەڕس، جاڕز، هەراس.
ساسی
نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
گوڵاڵە
گوڵێکی سووری لاسکدرێژی بەهارییە کە خاڵخاڵی ڕەشی تێدایە.
ئۆرفا
1. شارێکی کوردنشینی باکووری کوردستانە، که کهوتۆته دۆژ شارهکانی عهینتاب و دیاربهکر. نێوی کۆنی ئهم شاره (روحا، یان روحای)یه؛ 2. نێوی قهتارێکی کوردییه که مامۆستا تاهیر تۆفیق گوتوویهتی به شیعرێکی مستهفا بهگی کوردی.
شالاوێن
شانەواز، دەنگخۆش و بەستەبێژی باش و لێهاتوو، کەسێک کە لە لاواندنەوە و دەنگخۆشیدا لێوەشاوە و زەبەردەست بێ.