شاشان
شاشیکان، ژنی سەروێن بەسەر، ژنی سەرولا پێچ؛ ژنانی کورد بەتایبەت هی ناوچەی کەڵوڕ، ئێستاش هەر سەروێن دەبەستن؛ نێوی ئەو ژنانەی بووە کە لەسەردەمی ساسانییەکاندا سەروێنیان بەستووە و لە دەستەی هەڵپەڕکێدا بەشدار بوونە، ئەمڕۆش وەکوو پاشناو لە کوردستاندا ماوەتەوە.
زەنتا
سەیرانگایەکی خۆشە لە کوردستانی ئێراق.
زێوە
1. چاک و پیر، گۆڕی پیاوچاکان، زیارەتگە؛ 2. نێوی ئوردووگایەکی زۆرەملی یە لە باشووری کوردستان .
ئۆگر
خووپێگرتوو، کەسێک کە هۆگری شتێک بێ.
پاوێرە
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
شادان
خۆشحاڵ و بەکەیف.
شۆڕێ
1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
پێشەوا
1. گەورەی گشت؛ 2. رێبەر، رابەر؛ 3. نازنێوی شەهیدی هەمیشە زیندووی کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد.
کورتێ
کورتەباڵا، باڵابچکۆل؛ ئاماژه به ژنی باڵاکورتی جوانکیلە لە گۆرانیدا.
ئارمانج
1. نیشانە، کێلک؛ 2. دۆز، مەبەست، نیاز لە ژیاندا.