تاووس
نێوی پەلەوەرێکی پەڕوپۆشیرینی خۆشڕەوتە کە لە لای کوردەئیزیدییەکان پیرۆز و بەڕێزە.
سەمەن
1. روومەت؛ 2. سەمەنگوڵ، گوڵی یاسەمەن؛ 3. زەردی کاڵ؛ 4. رەنگی کەوە؛ 5. گوڵەزێڕینە.
پەڵپینە
گیای پرپرە، پەڵپین.
بەشکۆ
شرکەت، شەریکە، بازرگانیی هاوبەشی.
سوورێن
1. ئاماژەیە بە سوور؛ 2. جێگای سوورمایی، شوێنێ کە خۆڵەسوورەی هەبێ؛ 3. گوندێکە لە نێوان کوێرەگوێز و بۆیین لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
گەورێ
1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
کەوژ
ئارەزوو، ئاوات.
ئاشەوان
ئاشگێڕ، ئاسیاوان.
باوەزان
شوێنێ کە با نەیگرێتەوە. شوێنێکی سارد و باوەزە.
پەژوان
پەژان، پەرژین، چیل، پەرچ.