شانیک
1. شانەک، شانی، نیشانە، بەڵگه؛ 2. شادە، شایەت، شاهید، ئاگادار لە رووداو؛ بۆ نموونە: شانیکت کێیە بۆ ئەو کارە؟ واتە: شایەتت کێیە بۆ ئەو رووداوە.
باسێن
باگر، ئەو شتەی کە پێش بە شنەی با دەگرێ.
ڕاژۆ
1. کاریتە و دیرەگی بچووک؛ 2. گوندێکە لە کوردستانی رۆژهەڵات.
شنروێ
چیایەکی بەرزە کەوتۆتە لای خۆرهەڵاتی هەڵەبجە، لە سەر ترۆپکی ئەم چیایە دوو کانیی خۆشی هەیە کە نێویان (قەمان و وەزگێڵ)ە.
بەختەوەر
خاوەنبەخت، خۆشبەخت.
بەنستان
گوندێکە سەر بە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور کە هۆزی رێکانی لێدەژین.
بێژا
بە وتە، قسەکەر.
گەنجینە
1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.
وانان
وانەگوتنەوە، دەرس گوتنەوە.
زەرەک
ملوانکەی لە موورووی کارەبا.