ماندانا
ماندان، نێوی ژنی کەمبووجیەی پاشای فارس و دایکی کوورشی پاشای هەخامەنشی بووه کە کچی ئەژدەهاکشای ماد بووە. بڕوانە ماندان لە بەشی کچان.
گارۆسا
نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی وان کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونە بە تورک.
ڕەندۆک
1. ئازا و مێرخاس؛ 2. زەوینی هەرچوارلا ئاو؛ 3. تەختایی ناو گردان.
بەرزیلان
1. کایەی شێر و خەت؛ 2. جۆرێک یاریی یە کە بە پووڵ و پارەی ئاسن دەکرێ و وەکوو شێر و خەت هەڵیداوێن.
یارێ
یار، بانگکردنی یار بە گۆرانی.
دەمامە
1. دەمامک، لووتهەڵپێچ، پارچەیەکە رەنگاوڕەنگ، بۆ راوی کەو بەکار دەبرێ؛ 2. گوندێکە نزیک گوندی عوسماناوا لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ؛ 3. چیای لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 4. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە
نێچیر
ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
کەپران
1. وەرزی هاتنەدەرەوە لە لادێ؛ 2. کاتی کۆتایی بەهار؛ 3. کاتی چوونەهەورا و زۆزان؛ 4. کاتی کەپرهەڵدان.
کەژاڵ
1. خەزاڵ، ئاسک، ئاهوو، بزنەکێویی؛ 2. کەژێ، بەرخی بەڵەک کە گوێچکەی سپی و ڕەشە؛ 3. چاوکاڵ.
یارا
1. بڕست و توانا؛ 2. ئەی یار؛ 3. سەربەندە بۆ گوتنی مەقام.