کەژاڵ

1. خەزاڵ، ئاسک، ئاهوو، بزنەکێویی؛ 2. کەژێ، بەرخی بەڵەک کە گوێچکەی سپی و ڕەشە؛ 3. چاوکاڵ.

نسارە

1. نەخشی بەدارچین لەسەر فڕنی؛ 2. زەڕوەشان، پووڵهەڵاویشتن بەسەر بووکدا؛ 3. گوندێکە لە نێوان سنە و دیواندەره، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌.

میرمام

1. مامی گەورە؛ 2. نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.

کاکۆ

کەکۆ، 1. وشەی دواندنی براگەورە، کاکە؛ 2. وشەی رێز بۆ پیاوان لە زاراوەی کرمانجیدا؛ 3. برای دایک، خاڵۆ؛ 4. تیرەیەکی کوردن لە نێوان سنە و کولیاییدا دەژین. وا وێنا دەکرێ کە ئەم تیرەیە پاشماوەی تیرەی (کاسۆیی) یەکان بن، واتا کاسۆی ئاکاد؛ 5. نێوی پاڵەوانێکی دۆستی کاوەی ئاسنگەر بووە.

هێرۆ

1. هەرمەڵە، گیایەکی بەرزی گەڵاپانە، لاسکی ئەستوورە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.

بەرسیلە

پەسیرە، هاڵە، ترێی فەریک و نەگییشتوو.

دەمامە

1. دەمامک، لووتهەڵپێچ، پارچەیەکە رەنگاوڕەنگ، بۆ راوی کەو بەکار دەبرێ؛ 2. گوندێکە نزیک گوندی عوسماناوا لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ؛ 3. چیای لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 4. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە

سۆکار

شاخێکە لەلای تەڕگەوەڕ و مەرگەوەڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەنگۆرە

1. دەمی ئێوارە؛ 2. سەرەتای هەڕەت و گەییشتنی میوە و سەوزەوات؛ 3. ئەوکاتە، ئەوسا، ئەودەم.

سەنیار

کڕیار، شتکڕ، کەلوپەلکڕ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!