هانۆ

هۆنۆ، یاریدەدەر، کەلگیر. (پارەکەی زۆرە، ئەگەر کەلمان بگرێ، باشە).

تەلان

1. تەڵان، بەندەن، بەرزایی کێو، پلەی شاخ و کێو و هەرد؛ 2. بەو عەرزەی دەگوترێ کە خاکی بۆ دێنن و دەیکەن بە باخچە بۆ چاندن. لە کۆندا لە هەورامان کە خاکی کەمە، بە کۆڵ خاکیان دەهێنا و لە بنەبەرداندا کە تۆزێ تەخت و بڵاو بوایە رۆیان دەکرد و وەکوو باخچە تەختیان دەکرد و سەوزەیان تێدا دەچاند؛ 3. نێوی گوندێکە لە بەرانبەر شاری دووکان لە باشووری کوردستان.

بەرکۆژە

1. پشکووژ، قۆپچە، دووگمە‌؛ 2. بەر، پێسیر، دادڕاوی یەخە تا سەر سینگ.

خێرا

گورجوگۆڵ و به‌ده‌ستوبرد، له‌کاروباردا ئازا و لێهاتوو.

شیلە

1. هەنگووژە، شیرە یان تراوی گژ و گیا و گوڵ و دار و دەوەن؛ 2. شیلەی هەنگوین؛ 3. هەروەها نێوی جۆرێک گیایە کە لەناو گەنمدا دەڕوێ و (زووانشەلمک) یشی پێدەڵێن؛ 4. نێوی گوندێکی کاولکراوی کوردستانی باشوورە.

چەتۆ

1. مەسبەست لە ئینسانی ئازا و زیرەک؛ 2. کورتکراوەی چەتە و چەتوون، بەواتای رێگر و تۆسن.

ڕامیس

ماچ، ڕامووسان.

نەوزەر

زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ‌. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.

خەزێم

لووته‌وانه‌، سه‌رده‌رانه‌ی زه‌ق.

ئاته

وشه‌ی هه‌ژیاری و خۆشه‌ویستیی منداڵه‌ بۆ دایک

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!