گوڵبەژن

بەژنی وێنەی گوڵ، بۆ بەژن و باڵای ژنی جوان و باڵابەرز بەکار دێ.

بەرگین

1. بە بەرگ داپۆشراو؛ 2. یەکەمین؛ 3. پێشینە، لەمێژینه.

چیرۆک

داستان، راز، حه‌کایه‌ت، ده‌نگوباسی رابردوو، ئه‌فسانه‌.

ئەستەم

1. وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە حەستەم، دژوار، ئاسی؛ 2. زوڵم و ستەم، ئێش و ئازار؛ 3. ئەم وشەیە لە موکریان و زۆر ناوچەی دیکەی کوردستان بەکار دێ.

ساوێن

ساماڵ، ئاسمانی ساو. (شەوێکی خۆش و ساوێن) دانیشتبووین.

سارە

بەرەبەیان، سۆزوو، شەوەکی.

تافە

1. گوڕە و هاژەی ئاو و بای بە قەوەت؛ 2. هەڵدێر، تاڤگە، تافینە، قەڵوەز، قەڵبەز، قەڵەمباز.

بریوان

هۆزێکی کوردن کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا هەڵداژراونەتە خۆراسان.

تووسرکان

نێوی یەکێ لە شارۆچکە لوڕنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە سەر بە ئوستانی هەمەدانە و ئێرانییە فارسزمانەکان وا بانگاشە دەکەن کە (صلاح الدین ایوبی) لەوێ لەدایکبووە.

ورمێ

وشەی ورمێ، درووستەکەی (ئورمیا) یە کە لە دوو وشەی ئوور واتە: شار یا مەڵبەند و میا واتە: ئاو پێکهاتووە کە ماناکەی دەبێتە: شار یان مەڵبەندی ئاو. هەرچەند ئەرمەنی زۆری لێدەژی، بەڵام وشەکە وشەیەکی ئاشوورییە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!