دایاخ

1. دایه‌خ، بایه‌خ، به‌هره‌، فایده‌؛ 2. سه‌بر و حه‌وسه‌ڵه‌؛ 3. پشوودان.

شازێ

زێی گەورە، رۆباری گەورەی وەکوو یەکاو.

دڵسۆز

به‌ڕه‌حم، مێره‌بان، دلۆڤان.

زەری

1. زەڕی، جۆرێک پارچەی زەردی ریشاڵریشاڵە؛ 2. جووانی سپیپێستی ئاماڵزەرد؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.

ساسی

نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.

قەزوان

1. وەن، وەنەتەق، بەری دارەوەن؛ 2. ئەو دارەی کە بنێشتی لێدەگرن؛ قەزوان لە ماست و دۆ دەکرێ و بۆنی خۆشە لە قەزوان هەروەها تەسبیحیش درووس دەکرێ.

چنوور

گوڵێکی کوێستانیی بۆنخۆشه‌ که‌ له‌ شویت ده‌چێ.

سێونگ

1. سێوەنگ، رەشی جووان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شارباژێڕ لە باشووری کوردستان.

بەسنا

شەتەکدا، توند بەستن.

بەخشندە

دەست و دڵ ئاوەڵا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!