کرماجان

1. کرمانجان، کرمانجسان، نشینگای وەرزێران و جووتیاران؛ 2. شوێنی ڕایەت و مسکێنی بەردەستی ئاغا؛ 3. گوندێکە لەلای کەنگاوەر سەر بە ئوستانی کرماشان؛ 4. لە سەردەمی ساسانییەکاندا بە ڕایەت و جووتیارانی بەردەستی بارەگای ساسانییەکانیان گوتووە: کرماج، یان کرمانج، وشەی کرمانجیش‌ نێوی کۆنی کوردەکانە، ئەوڕۆکەش لە باشوور و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گوندیی و دەشتەکی دەڵێن: کرمانج، بۆیە خەڵکی ناو شاری کرماشان بە لادێیی یەکانی دەوروبەری کرماشان دەڵێن: کوردەگە و کرمانج! لەوە دەچێ ئەم (کرماجان)ە هەر نێوی کۆنی کرماشان بێ کە لە مێژووی ئێراند بە بە هەڵە بە (کرمانشاه و کرمانشاهان) ناو دەبرێ و دێهخوداش لە قامووسەکەیدا بە ناشارەزایی باسی کردووە. لە ڕاستیدا دەبێ بگوترێ: کرماشان، نەک کرمانشاه، کرمانشاه وشەیێکی هەڵەیە. بڕوانە بۆ کارمات.

ساری

وشەی خۆشەویستییە بۆ بانگکردن.

باوێزە

باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با لە داری بەر دەداتەوە.

سەربەرز

سەربڵند، سەرفراز.

دڵپەسن

به‌بڕۆ، دڵگر، خۆشه‌ویست.

ڕکان

باوەڕ، بڕوا. (رکانی پێ ناکەم).

واژە

1. وژە، وشە، پەیڤ، گوتە، قسە؛ 2. دەنگی گەڵای داران لەبر با؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی شارباژێر لە باشووری کوردستان.

وەرژێن

وشەیێکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: لەبەرهەڵگرتنەوە، لەبەرنووسینەوە.

شالوور

ریشۆڵەی رەش، گاوانی.

سەلار

ژنی سەرە، سالار ژن، ژنی زیرەک و کارامە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!