لاوۆ
رۆڵە، وشەی دەنگدان و دەستوورە، بۆ روو لە کوڕی لاو و گەنج بەکار دێ، وەکوو نەکە لاوۆ، نەکە کوڕۆ.
خاڵخاس
خاڵچاک، خاڵجووان و لهبار.
شای جوانان، کچ یان کوڕی زەریف و جووان.
شای جوانان، کچ یان کوڕی زەریف و جووان.
زێوە
1. چاک و پیر، گۆڕی پیاوچاکان، زیارەتگە؛ 2. نێوی ئوردووگایەکی زۆرەملی یە لە باشووری کوردستان .
سەردار
1. سەرۆک و گەورەی خێڵ یان هۆز؛ 2. فەرماندەی سپا ولەشکەر؛ 3. سەرداری تەون.
سەرژاڵ
شوێنێک کە کونەهەنگی زۆر بێ، شارەهەنگ.
کاکل
گیایەکە بۆنخۆش وەک رێحان بەڵام گەڵاکانی باریکترە.
پەترۆسا
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
کارناس
1. لەکارشارەزا؛ 2. لەکار سەردەرچوو، زانا لەکار.
کۆرژا
بیبیلەی چاو؛ بە زاراوەی زازاکی واتە: کووژەکە.