تەمەر
تارمایی، لێڵ.
زیرەک
1. زرینگ، وریا و زیت، بەدەستوبرد؛ 2. سەرنێوی کۆچکردوو حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی لێهاتووی کوردە.
مزگێن
مزگێنی، مزگانی، مژدە.
پێوار
نادیار، نەدیار، نەلەبەرچاو، غەیب.
ئاریتما
نێوی یەکێک لە سەردارەکانی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
ڕووپاک
بەئابڕوو، ماقووڵ.
شەتاو
ئەو جۆگەئاوەی کە بەهاران لە کوێستانان، لە نەورۆزەوە تا دەسپێکی هاوین، بەفراوی پێدا دێتە خوار.
سەنتە
نهێنی، بێدەنگبوون.
ئاتۆسا
1. نێوی كچی ئاردهشێری دووههمی ساسانی بووه؛ 2. نێوی یهكێ له كچهشازادهكانی كوردی مانایی بووه له ساڵی 714 ی بهر له زایین.
باوزێ
گوندێکە بەرانبەر بە چیای ئاسۆس لە ناوچەی دووکان لە باشووری کوردستان.