سەرفەراز

سەربەرز.

تۆژەر

لێکۆڵەرەوە، کەسێک کە بە بنج و بناوانی باسێ یان کارێکدا دەڕوا.

خابوور

چەمێکە لە (سەرێ کانی) یەوە سەرچاوە دەگرێ و لە نێوان زاخۆ و سلۆپیشەوە تێدەپەڕێ و یەکێ لەو چۆمانەیە کە دەڕژێتە چەمی فورات لە باکووری کوردستان. حکوومەتی فاشیستی سووریە، نێوی (سەرێ کانی) گۆڕیوە بە (رأس العین)، وەکوو حکوومەتی دڕ و کوردکوژی تورکیە کە نێوی هەموو شار و گوند و دەشت و رۆبارەکانی کوردستانی لەو بەشە داگیرکراوە کردووە بە تورکی!!

نەمروود

1. چیایەکە لە کوردستانی ژێر دەسە‌ڵاتی تورکیە، کە شوێنەواری کۆنی وەکوو پەیکەری مرۆڤی لێیە؛ 2. شارێکی کەونارایە لە کوردستانی باشوور کە نەماوە، بەڵام ئاسەواری هەر ماوە؛ 3. نێوی پاشایەک بووە کە ئیبراهیم پێغەمبەری خستۆتە ناو ئاگرەوە.

هاوناس

ئاشنای یەکدی، دۆستی یەکتر.

کارین

چاوگی وشەی (شییان) بە واتای توانینە و وشەیێکی کرمانجییە، واتە: توانین، وەکوو (نکارم هەڕم: ناتوانم بڕۆم).

پوونگە

پنگ، گیایەکە خورێنی.

بۆتیا

چیایەکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.

تاتان

1. کۆی تات، بە واتای بەردی لووس و پان و درێژ بۆ نوێژ؛ 2. سەخت و هەڵەمووت.

ڕانان

خۆنیشاندان، دەرکەوتن. بڕوانە رانا لە بەشی کچان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!