پۆیلە
پنگ، گیایەکە خورێنی.
ماندان
1. کۆخی تاک و تەریک لە چیا و زۆزان؛ 2. نێوی کچی (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) و نێوی دایکی کوورشی هەخامەنشی بووە کە لە تیرەی ماد بووە؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی بارزان لە باشووری کوردستان.
مازێ
1. مازی، مازوو؛ 2. ماژەڵە، مرۆخەی پشت؛ 3. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.
شووشان
1. رێک و جووان؛ 2. گوندێکە سەر بە کاڤاری زرکان لە ناوچەی شێروان لە باشووری کوردستان.
بەرزان
1. شوێنی بەرز و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە.
کۆماوەر
جەماوەر، جەماوەری خەڵک، گرسەی خەڵک، کۆمەڵی خەڵک.
خەیاڵ
1. فکر، بیر، هزر؛ 2. شتی نهشیاو.
تەمەر
تارمایی، لێڵ.
سیامەند
خاوەن ئەسپی رەش.
سەنیار
کڕیار، شتکڕ، کەلوپەلکڕ.