سارەما

تێبەردانی کارژەلە و بەرخ بۆ شیرخواردن، بەیانیان بەر لە دۆشینی دایکەکانیان.

بەوار

1. بەجێگە و شوێن؛ 2. کوێستان یا چیایەک کە سازگار و لەبار بێ بۆ هەڵدانی رەشماڵ و دانانی هەوار. (کوێستانێکی بەوار و خۆشە).

شانۆ

سەکۆی شانۆگەری، شوێنی هونەرنواندنی شانۆکاران، نمایشی چیرۆک و داستان.

ژاڵەسا

1. ژاڵەی بەر سێبەر؛ 2. گوندێکە لە کوردستان.

سیروان

رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان.

زاوە

نێوی ئەستێرەیەکە.

ئاندرێشه

گیایه‌که‌ له‌ ئه‌سپنگ و ئاڵه‌کۆک ده‌چێ.

گۆتان

نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی وان کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونە بە تورک.

هەڕەت

1. تاف، ئاز، تۆخ، وەکوو: (تافی لاوەتی) یان (تۆخی لاوەتی)؛ 2. جەنگە، کاتی زۆربوونی شتێک؛ 3. دەرفەت، کیس.

لارەسا

سێبەری نیوەڕۆ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!