بالە
لێرەدا بە واتای سەمایەکی ئارامی ئۆرووپاییەکانە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا باوە.
پۆشیا
1. پۆشتە و رێک و پێک؛ 2. وشەی بکەری رابردووە واتە: لەبەر کرا.
قومری
یاکەریم، باڵندەیەکی کێوییە لە تیرەی کۆترەباریکە، تۆزێک لە کۆتر بچووکترە، رەنگی لە خاک و خۆڵەمێش دەچێ و راو دەکرێ، گۆشتی دەخورێ و سەر باڵی شینە و نیوەبازنەیەکی رەش کەوتۆتە پشت ملی؛ داشکەلەم، جۆرێ کەلەمی بێگەڵایە.
کازیوە
بوومەڵێڵی بەیانی، تاریک و لێڵ، بەرەبەیان.
ئازێ
وشهی خۆشهویستی و کورتکراوهی (ئازیز)ه.
داخواز
1. خوازیار، خوازهر؛ 2. داواکاری، پێداویستیی.
ڕەنێو
وەبەرهەمهێنان، بەخێوکردن و پەروەردەکردن. (باخێکی باشی رەنێو هێناوە. دەکرێ بۆ وشەی (کارگَردان) ی فارسی، (رەنێوهێن، یا رەناوهێن) بەکار ببرێ، چونکە وشەی (دەرهێنەر) لە بەرانبەر وشەی (مخرج)ی عەرەبیدا دانراوە.
کۆشان
لە وشەی تێکۆشان وەرگیراوە، بەواتای تەقەلادان.
ژیلە
1. ژیلەمۆ؛ 2. تەرزەی ورد؛ 3. ورد و بچووک.
پیرس
چیایەکە لەلای (بێرات و کەپرۆک) لە ناوچەی زێبار، لە باشووری کوردستان.