ئالاز
1. قامک، تلی، ئەنگوست؛ 2. خەڵووز، رەژی.
هاژین
هاژان، هاژە. (دەنگی ئاوهەڵدێر)
سەرخاڵ
خاڵی سەر گۆنا، خاڵی جوان و خڕ.
ئاروین
1. تاقیکردنەوه، راکاو، راکاوێن، (ئەو رۆنە راکاوێنە، بزانە خاوێن)ە، دەسهات؛ 2. له شازادەکانی ئۆرارتویی باوکی ئارەشی کەوانگر؛ 3. ئەزموون، وشەیەکی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی)یە و واتای تاقیکردنەوە دەدا. بڕوانە وشەی ئار.
گەڵا
پەڵک، پەلک، گەڵای دار.
فرەز
مخمەڵ، مەخمەر، پارچەیێکی تووکنە کە دەکرێتە پشتەکەوا.
هوزار
باخ و گوڵزار.، بولبول
فرازە
پەرێز، جێگەی دەخڵی درەوکریاگ.
مەروان
شاری مار، شارەمار، ماروان، مەریوان؛ مەروان نێوی کۆنی شاری مەریوانە، مەریوان لەرادە بەدەر ماری زۆرە، من بۆ خۆم دیومە و راستە. لەلای خوارووی شاری مەریوانەوە گوندێکی بچووک بەنێوی تازەدێ هەبوو کە لەبەر ماری زۆر سووتاندیان. بەهاران دەوروبەری زرێوار، دەڵێی شارەمارە، بن هەر کەڤرێ بەگەڕی و سەر هەر بەردێ هەڵدەیتەوە، کۆمەڵێک ماری تێدایە. خەڵکی بەساڵاچوو لە مەریوان دەڵێن: لەبەر ماری زۆر بووە کە ئەم شارە لەپێشدا به ماروان و پاشان مەروان و ئەوسا بە مەریوان نێودێر کراوە. لەلای خوارووی شاری مەریوانیشەوە لە سەر رێگای مەریوان بۆ سنە، پردێک هەبوو بەنێوی کەڵیکەوە کە دەپەڕییەوە بۆ گوندی ترخاناوا، بەسەر ئەو پردەدا، وەکوو مێروولە مار دەهاتن و دەچوون. یەک دوو گوندیش لە نزیک زرێبار بوون کە لە سرمیچی ماڵەکانیەکەوە، وەکوو گوو مشک ماری لێ بەر دەبووەوە، ئەو گوندانەشیان چۆڵ کرد و سووتاندیانن.
لانۆ
بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.