سەرپەل
1. چاخی دەستپێکردنی بارانی بەپەڵە؛ 2. لقی بەرەوژووری دار؛ 3. نانێ کە لەسەر سکڵ ببرژێ؛ 4. سەرکردەی 3 هەتا 50 کەس پێشمەرگە.
سیری
1. گوندێکە لەبەری ماوەت؛ 2. گوندێکە بەرانبەر بە چیای رێزانۆک لە بناری بەرسیرین لە ناوچەی رواندز.
میرمام
1. مامی گەورە؛ 2. نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
شیلاز
نێوی گوندێکە لە ناوچەی دهۆک لە باشووری کوردستان.
لەیرۆ
1. ساوای نێرینە، کۆرپەی نێرینە؛ 2. بە زاراوەی زازاکی واتە: رۆڵە، فرزەن، فەرزەن؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی:
لێزان
1. کارزان، لەشتزان؛ 2. ناوچەیەکە لە بادینان لە کوردستان.
ئامانج
ئاماژ، 1. مەرام و مەبەست لە ژیاندا؛ 2. نیشانە یان هەدەف بۆ پێکان و ئەنگاوتن، کێلک، ئەو شتەی بۆ تیرهاویشتن لە پێشچاو دەگیرێ؛ 3. خزم و کەسوکار؛ 4. دۆز، وەکوو: (دۆزی کورد دۆزێکی پێچەڵپێچە).
بەختەوار
بەویژدان و راستوێژ.
تۆژین
لە بنج و بناوانی شتێک کۆڵینەوە.
ئەرسەم
نێوی تیرەیەکی کوردە لە باکووری کوردستان.