بازین

1. وەکوو باز؛ 2. چاوتیژ، تیژبین.

شێنێ

1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.

شیمانە

1. شیکردنەوه، ڕاڤەکردن و ڕوونکردنەوەی بابەتێک؛ 2. مرخ و ئارەزوو؛ 3. ڕالێبوون، ئامادەیی؛ 4. پەشیمانبوونەوە.

قاسپە

قەبقەب، چریکەی کەو، دەنگی کەو.

کاژان

1. کاوژان، کێوی سەرانسەر بەرد؛ 2. دار سنەوبەر؛ 3. توێکڵی دار.

هێژا

بەڕێز، رێزدار.

ساوەرز

نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان لە ناوچەی حەکاری کە 3189 میتر بەرزە.

هەدا

ئۆقرە، حەجمین، ئارام. (هەدا نادا: ئۆقرە ناگرێ)

ژەنیار

سازژەن، سازبەن، نەواژەن.

بەرگین

1. بە بەرگ داپۆشراو؛ 2. یەکەمین؛ 3. پێشینە، لەمێژینه.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!