بێباک
نەترس، ئازا و بەکار.
یاقووت
بەردێکی سووری گران و بەنرخە کە بۆ نگینی ئەنگوستیلە و نێوان لیرە و شۆڕاوکەی گوارە و هیدیکە بەکار دەبرێ.
ژەنیار
سازژەن، سازبەن، نەواژەن.
ئەرکەوێن
گوندێکە بە سەر چۆمی (خۆیین)ەوە لە ناوچەی گەڕووسی کوردستانی رۆژهەڵات.
لاژە
لاوژە، گۆرانی.
ژێکان
نێوی کێوێکە لە ناوچەی بینگۆڵ لە باکووری کوردستان.
باپێشک
بایەک کە پێش باران هەڵدەکا.
هەڵاڵە
1. گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی کوێستانییە؛ 2. شتێکە هەنگ لە گوڵی دەگرێ و شانی پێ هەڵدەبەستێ؛ 3. ماکی مۆم کە مێشەنگوێن لە گوڵانی دەگرێ؛ 4. بانگەواز؛ 5. دەرمانی پێستە خۆشکردن؛ 6. گوڵەمێلاقە، ڕەبەنۆک.
مەڵبەند
1. (کان)ی ژێر زەوی؛ 2. سەرزەوینی جێگەژیان.
ناسیار
ناسیاو، ئاشنا، ناس.