شێرکوژ
1. لەناوبەری شێر؛ 2. نێوی گردێکی گەورەیە لە رۆژاوای دەستەچەپی سلێمانی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی لەیلاخی سنە.
تۆڵاش
تۆڵاشەدار، پارچە و کەرت و کوتی دارێک کە بە ترێشتە دادەتراشێ.
بریسک
1. تەزووی بەژان؛ 2. برووسکە، شەوقی رووناکی، پزووسکەی ئاگر لە دوورەوە.
نادر
کەموێنە، دەگمەن، بێهاوتا.
ئاهه‌نگ
کۆبوونه‌وه بۆ جه‌ژن و شادی، به‌رنامه، به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕکێ له جه‌ژن و بۆنه‌گه‌لدا.
ئاشوان
ناوێکی کرمانجییە بە واتای ئاشەوان، ئەو کەسەی کاروباری ئاش بەڕێوە دەبات
چینی
جۆرێک سواڵه‌ته له ره‌نگی سه‌وز و شین.
پۆیلە
پنگ، گیایەکە خورێنی.
زەها
1. بیچووهێنان؛ 2. هەوەڵشیری دایک، ژەک.
بەختەوار
بەویژدان و راستوێژ.