سالینا
1. جێگای خۆش و راسا؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاریی، لە باکووری کوردستان.
دۆتمام
کچهئامۆزا، کچی مام.
ئارناس
نێوی تیرەیەک بووە لە هۆزی داکشۆری لە باکووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
ڤەمان
بەجێمان، بەجێهێڵان.
کەژۆس
کاژۆس، چیایەکە لە ناوچەی بیتوێن. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی نێوی کوڕان).
شەنگەدار
1. شۆخ و سەرحاڵ؛ 2. داری جووان و لەبار.
مراز
نیازی دڵ، ئارەزووی خواستنی شتێک، مراد.
واژە
1. وژە، وشە، پەیڤ، گوتە، قسە؛ 2. دەنگی گەڵای داران لەبر با؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی شارباژێر لە باشووری کوردستان.
ئەستێ
بەردی ئەستێ، ئەستێ و قاو، بەردەچەخماخ.
ئازنگ
خانوویەک کە بەسەر تەختە بەردی پانەوە دروست کرابێ.