ئارده‌وا

په‌ڵووڵه‌، چێشتی گزمووڵه‌ له‌ هه‌ویر و کووزه‌ڵه‌.

کازیوە

بوومەڵێڵی بەیانی، تاریک و لێڵ، بەرەبەیان.

هانە

1. هانکە، کانی، سەرچاوە؛ 2. دنە، هان، هانەهانەی مەدە؛ 3. هەناسە، هانەم بڕیا ئەونە پفم پێدا کرد؛ 4. ئەوەتان، ئەوەتا، هانە ئەو ناوه ‌بۆ خۆیان کایە دەکەن.

شاخۆ

1. شاخی بچووک؛ 2. ئاماژە بە شاخی ئاژەڵ و کێوی بچووک.

شۆهان

نێوی گوندێکی کوردنشین بوو لە ناوچەی نەعمانییە کە بە دەستی حکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. نەعمانییەش لە کۆندا کوردنشین بوو، بەڵام ئەوێش بە دەستی حکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین.

ئۆرسا

ئۆسا، ئاوه‌ها.

کەویژ

1. قەفیز، دەفری شتپێوان، بەتایبەت بۆ گەنم و دانەوێڵە و شتی وا لە کۆندا کەڵکیان لێوەردەگرت. پێشینان دەڵێن: (چکەویژێ، چمەویژێ!) ؛ 2. قەفیز وشەیێکی عەرەبییە و کوردییەکەی (دەمبێن یان دەمبەس)ە، دەمبێن‌ پارچە ئاسنەواڵەیێکە کاتێ‌ سۆندە یان شلنگی ئاو دەپچڕێت، بۆریی یان لوولەیەکی ئاسن دەخرێتە نێوان ئەو سۆندە بچڕاوە بۆ وێکخستنەوەی، ئەو بۆرییەی کە ئەم سەر و ئەو سەری سۆندەکەی تێکراوە، بەو دەمبێنە لە یەک گرێ دەرێتەوە.

داژیار

بژیو، رسق، رۆزی.

ئانگارێس

نێوی بەیتبێژێکی سەردەمی مادەکان بووە کە بەیتبێژی دیوەخانی ئەژدەهاک بووە، ئانگارێس بە بەیت، ئەژدەهاکی لە هاتنی کوورش بۆ گرتنی وڵاتی ماد ئاگادار کردووە؛ ماری بۆییس خانم لە کۆپەڕی (خونیاگەری لە ئێرانی گەورە)دا نێوی هێناوە؛ بەڵام لە کۆپەڕی (کورد و دێرۆکە تاڵانکراوەکەی)، کە حەمە سدێق میرزا نووسیویەتی، هاتووە کە: ژنێک ئەژدەهاکی لەم کارەساتە، واتە لەشکرکێشی کوورش بۆ سەر وڵاتی ماد ئاگادار کردووە، جا نازانم ئانگارێس نێوی ژنانەیە یان پیاوانە! چونکە بۆ (نەکیسا)یش، نووسەرانی فارس دەڵێن: نەکیسا نێوی ژنانەیە! (نەکیسا) یەکێ لە مۆسیقازان و بەیتبێژە کوردەکانی سەردەمی ساسانییەکان بووە و هاوچەرخی (باربەت)ی فارس بووە کە پێکەوە بە بەیت لە بارەگای ساسانییەکاندا شەڕە گۆرانییان کردووه و ئێستاش ئەو نەرێتە هەر لەناو کورددا، واتە: شەڕەگۆرانیی هەر ماوە و لە کۆندا لە دیوەخانی ئاغا و بەگەکانی کورددا هەبووە‌. بڕوانە بۆ (هۆنیا) لە بەشی کچان.

زێوکا

زێوکە، نێوی دوو گوندن لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانیان کردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!