پریشکە

1. پرێشکە، برێشکە، دانوولەی گەنم؛ 2. چێشتی گەنم.

تارا

1. سەرپۆشی سووری سەر دەم و چاوی بووک؛ 2. رۆییشت و نەگەڕایەوە. بووکی ژێر تـــارای رەنگـئەرخەوانی شۆخ و شەنگ وێنەی گوڵی بەیانی (وەلی دێوانە)

هاولان

هاوهێلانە، هاوماڵ، هاوبەش.

پەشێو

خەمداگرتوو، پەرێشان، بیربڵاو. نازناوی شاعیرێکی گەورەی هاوچەرخی کورد

جۆمەرد

بڕوانە (جامێر).

یەمان

1. زۆربەهێز؛ 2. نەترس و ئازا؛ 3. زیرەک و بە دەستوبرد؛ وشەی زیادی لە گۆرانیی کوردیدا وەکوو: ئاخ و یەمان.

دەمیرە

سه‌ڵته‌، کوڵه‌نجه، هێله‌ک‌.

کۆمار

کۆمەڵەی خەڵکی لایەنگری شتێک، شێوازی حوکمڕانیی "جومهووری" لەسەر بنەمای حکوومەتی هەر لایەنێک کە زۆرترین لایەنگری لە ناو جەماوەردا هەبێ.

نۆبار

1. تازەبار؛ 2. سەرەتای بەهار؛ 3. گوندێکە نزیک گوندی تەرەغە لەلای بۆکان.

کۆڤار

گۆڤار، مەجەلەیەک کە حەوتووانە یان مانگانە دەردەچێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!