خاتوون

خاتێ، وشه‌ی رێزه‌ بۆ ژنان.

بێوران

گوندێکی خۆش و دڵگیرە لەڵای سەردەشت لە کوردستان.

کەیلان

نموونەی جوانیی، میناکی شەنگ و شەپاڵیی، نموونەی لەشڕێکوپێکیی، وەکوو: (کچی چی؟ کەیلان جووانی!)

پەخشان

1. پەرش و بڵاو، (زوڵفی پەخش و پەخشانە)؛ 2. نووسراوەی بەرانبەر هۆنراوە.

پەروەر

بەخێوکەر. وەکو: (وڵاتپەروەر)

کاوانی

نێوی هۆزێکە لە کوردستانی باشوور.

دەرزن

1. سووژن که‌ شتێکی پێ بدروون؛ 2. ده‌سته‌یه‌کی دوازده‌ دانه‌. وه‌کوو: ده‌رزنێک خرخاڵ.

بارێژە

با و باران پێکەوە، ئەو بارانەی کە بە باوە ببارێ. سەیری بارێزه بکە..

پاشین

هەرەدوا، دوایین، دواگین.

هاوبەش

هاوکار و شەریک لە کار و کاسپی یان موڵک و ماڵدا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!