ژاڵان

1. کۆی (ژاڵ) ە کە دەبێتە (کون)؛ 2. جێگە، وەکوو: هەنگەژاڵ واتە: جێگەی مێشەنگوێن یان هەنگ؛ 3. رۆبارێکە لە گوندی جیگەران لە هەرێمی کرماشان.

تێلیناز

کیژی قژ ساف و زەرد.

لاوژە

1. گۆرانی، ستران، قام؛ 2. لەبەر ئەوە، بۆ ئەمە.

ئارخەیان

1.دڵنیا، خاترجەم؛ 2. بێخەم، بێترس و دوودڵی .

بەندەن

1. بەنەن، کەژ، کوێستان؛ 2. لەش جەستە، بەدەن.

ئاته

وشه‌ی هه‌ژیاری و خۆشه‌ویستیی منداڵه‌ بۆ دایک

شاباڵ

1. شاپەڕ، گەورەترین پەڕەکانی باڵی مەل؛ 2. ئەندازەی لەسەر پەنجەوە هەتا ئەستۆ.

شاخۆ

1. شاخی بچووک؛ 2. ئاماژە بە شاخی ئاژەڵ و کێوی بچووک.

بەرچەم

پێشڕۆبار، ئەو شوێنەی کە ئاو دادەپەڕێ و مەند رادەوەستێ. گۆمیلکەی بەر رۆبار.

کۆما

کۆما وشەیەکی کرمانجییه و واتای، کۆمەڵ، گرسە، ڕمه، تۆپەڵ، کۆگا دەدا‌،‌ وەکوو: کۆما مووزیکا دیاکۆ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!