ولیان

1. باران لە دوای باران، وەکوو: بارانی چی، ولیانە! 2. نێوی سێ گوندە کە یەکێکیان لە ناوچەی (کەرەج)ە و دوو گوندەکەی دیکەشیان لە لای (چاڵانچۆڵان) و (واڵانگرد)ە، لە ناوچەی برووجرد (برووگرد)، لە ناوچەی لوڕستان کە کوردن؛ 3. هەروەها نێوی گوندێکە لە ناوچەی قەراخ لە سلێمانی.

هەریر

1. پارچەی حەریر؛ 2. حەریر، ناوچە و دەشت و شارۆچکەیەکە نزیک باتاس، لە لای شەقڵاوە لە کوردستانی باشوور. حەریر و باتاس بەنێوبانگە؛ 3. سەربەند و پاشبەندی چەند گۆرانیی کوردیییە.

وانەر

خوێنەر، خوێنەرەوە.

کیارەش

کیار‌ش، یەکێ لە فەرماندە گەورەکانی فەروەرتیش، دووهەمین پاشای ماد. بۆ زانین، گڵکۆی فەروەرتیش لە ئەستێودانێکی گەورەیە لە چەمی رەزان، بە سەر سینگی کیوێکی سەرکەشەوە کە ئاوردانێک و دوو گڵکۆی تێدایە، کە لایەن میراتی فەرهەنگی کوردستانەوە پارێزراوە.

کاردوو

1. تۆمی گیایەکە لە گەنم دەکا و رەنگی رەشە؛ 2. گیایەکی گەڵا پانە لە ناو سماقا زەردی دەکەن و دەیکەن بە چێشت.

ئاراد

ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا

سۆزگە

1. جێگەی پەیمانبەستن؛ 2. گوندێکە لەلای رواندز لە باشووری کوردستان .

پڵنگ

1. گیانلەبەرێکی دڕندەیە؛ 2. تێکەڵوپێکەڵ و ئاڵۆز.

ڕەهوان

نەرمڕۆییشتنی ئەسپ.

لەیزۆک

کەسێ کە باش سەما دەکا. لە وشەی (لەییستن) کوردی کرمانجیی کە دەبێتە کایەکردن وەرگیراوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!