سەرتۆ
تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.
سەفان
زنجیرەی چیا.
چەمچەماڵ
1. چەمی بەرانبەر ماڵان، چەمێک کە بەناو گوند و شاردا بڕوا؛ 2. شارۆچکەیەکە لە نێوان سلێمانی و کەرکووک؛ 3. ناوچەیەکە لە هەریمی کرماشان. ئەم نێوە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا و لە داستانی (رۆسەم و زۆراو) دا هاتووە.
دارسان
دارستان، لێڕەوار، جەنگەڵ. وەک دار
ڕووخۆش
قسەخۆش و دەم بەپێکەنین.
سامە
پەیمان، قەرار.
زەڕگوڵ
گوڵی وێنەی زەڕ، گوڵی زێڕین.
کاتا
جۆرێک کولێرەیە کە لە بن ژیلەمۆدا دەبرژێ.
کەژان
1. بەردی وریشەدار، کۆی کەژ؛ 2. وشەیەکی هەورامییە و واتای کێو و چیا دەدا.
کانیژە
1. گوڵەگەنم؛ 2. کانی بچووک. وەک چۆن دبێژین: بانیژە.