فرەهی
1. ئاسوودەیی؛ 2. هەرزانیی؛ 3. خۆشڕابوواردن.
گازە
1. شفرەی چەرمبڕینی پینەچی؛ 2. گاز، گات، بانگکردن، قاوکردن، چڕین؛ 3. بهانە گرفتن بچە؛ دەنگی هاتنی گۆرانی؛ 4. پرتەوبۆڵە؛ 5. سروود یان گۆرانییەکانی زەڕدەشتی پەیامهێنەر؛ وشەی (گاتا)کانی زەڕدەشت لە وشەی (گاز)ی کوردیی وەرگیراوە، کە لە بنەڕەتدا وشەیەکی کوردییە و واتای بانگکردن و ئیلهامپێگەییشتن دەدا. وشەی (هات)ی ناو (گاتاکان)یش هەر وشەیەکی کوردیییە کە ئەویش واتای (نەدا)، یان (فەرمانهاتنەسەر) دەدا، واتە هاتنی نەدا لە ئاسمانەوە.
شاپەڕ
شاباڵی مەل، پەڕی گەورەی باڵی مەل.
ئابان
1. مانگی دیسان بارینهوهی باران؛ 2. نێوی فریشتهی پارێزهری ئاو له ئایینی زهڕدهشتیدا؛ 3. پهری.
شێخاڵ
باریکەبەفری سەهۆڵبەستووی پەنا رەشانگ کە درەنگ دەتوێتەوە.
داژگر
داژگیر، بێژنگی کونبڵاو بۆ گەنم پاککردن.
زەڕوەش
بە زاراوەی زازاکی واتە: دڵخۆش.
کاریتان
1. پلوورەمێش؛ 2. ئەمباری دەخڵودان.
هەرێز
هەرێزە، فریزوو، فرێزە، فەرێس، گیایەیێکی خۆڕسک و دەوامدارە که گەڵاکانی درێژ و باریکن و لقەکانیشی ناسکە کە بەسەر زەویدا دەخەوێ و رەگاژۆ دەکا. ریشەی ئەم گیایە یەکجار پێچەڵچێچ و قاییمن. لە مەزرا و باخچە و قەراخ ئاو دەڕوێ، لە هەر کوێش کە شین ببێ، خێرا ریشە دادەکوتێ و رەگاژۆ دەکا و هەڵکەندنی ئەستەمە.
خەمیس
گوێز و مێوژی کوتراو پێکهوه.