ڕازیانە
1. گیایەکە بۆ دەرمان؛ لە کوردەواریدا دەڵێن: رازیانە بۆ دڵێشە باشە. دڵێشە مەبەست لە ئاشک، گەدە (میعدە) یە. دەستەواژەیەک هەیە دەڵێ: (پڕ ماڵیان بوو لە رازیانە کەچی خوەی بە دڵێشە مرد)؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
ڕاژینە
نێوێکی ئاسووری یە کە لە بادینان هەیە و سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە عارف جزیری گوتوویەتی.
ئێڵاخ
کوێستان، هەوار.
ڕەخشندە
رەخشەندە. بڕوانە رەخشان.
گوڵهەنار
گوڵی هەنار کە ڕەنگی سووری مەیلەو نارنجییە.
حەلان
تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.
بزێن
گەمەی جغزێن، یارییەکی منداڵانەیە.
بریکار
وەکیل، نایب.
ئاربەبا
1. بەرزترین و گەورەترین جێگای گەیشتن، لووتکە، پۆپه؛ 2. شارێکی کۆنی مانناییەکان بووە؛ 3. چیایێکه له باشوری شاری بانه لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
مەندێ
1. گیایەکە لە شێوەی هەڵز کە لە ژاژی و پەنێر دەکرێ و مەڕوماڵاتیش دەیخۆن؛ 2. لە گۆرانیی کوردیدا هاتووە: مەندانە و مەندانێ، لێ لێ مەندێ.