ئاورینگ
1. پریشکهی ئاگر؛ 2. بریقه و ترووسکه.
ڕۆسا
نێوی یەکەم پاشای ئۆرارتۆیی یەکان بووە کە کە هێرشیان کردۆتە سەر مانایی یەکان لە ناوچەی بۆکان؛ جۆرێک خاکە کە بۆ هەوڕگەری بەکار دێ و کاسە و گۆزەی لێ درووست دەکەن، خاکی رۆسا تۆزێک ئاهەک و سیلیس و ئوکسیدی ئاسنی تێدا هەیە کە رەنگی جۆربەجۆری لێ دەردێ؛ نێوێکی کۆنی ئێرانییە و لە بەردەنووسەکەی بێستووندا هەیە؛ هەروەسا نێوی باژێڕێک و یەکێ لە کوردەدەسەڵاتدارەکانی خالدییە بووە کە لە بەردەنووسەکەی زێڕیندا نێودێر کراوە؛ دیسان لە بەردەنووسەکەی گوندی (بەستام)ی لای چایپاری بەشی قەرەزیائەدینی شاری (خۆی) نووسراوە کە: رۆسا لە دۆژ سالأنی 646 تا 680 ی بەر لە زایین فەرمانڕەوای هالیدیان بووە و هەمدیس لە بەردەنووسەکەی چیای (زاخان)ی لای سەراوئەردەوێڵ و بەردەنووسی چیای سەهەندیش نێودێر کراوە.
هەدان
1. شک، گومان؛ 2. نیشانەی پرسیار؛ 3. هەدرین، ئۆقرە، حەجمین، داسەکنان.
خولیا
1. کهڵکهڵه، خهیاڵ؛ 2. ئارهزوو؛ 3. ههوهس.
سەرمەد
1. هەمیشە؛ 2. پەیتاپەیتا؛ 3. زیندوو.
بازۆ
بازی بچووک.
گاتە
گازە. بڕوانە گازە.
کاشۆک
نێوی تیرەیەکی بچووکی کوردن کە چادرنشین بوونە و زۆرتر لە دەوروبەری ناوچەی ئورفا (رۆحا) ژیاون لە کوردستان شمالی.
ئارابخا
1. لە دوو وشەی (ئار و ئاپخا) پێکهاتووە کە (ئار) واتە: گڕ و (ئاپخا) بە زاراوەی ئاسووری کۆن واتە شار، یان مەڵبەند، کە بە سەر یەکەوە، واتای شاری گڕ دەدا، یان شوێنێ کە نەوتی هەبێ. 2. نێوی شاری کەرکووک بووە لە ساڵی 572 ی زایینی و ئەم نێوە هیچ پێوەندییەکی بە وشەی داتاشراوی (عەرەبخا)وە نییە؛ جیاواز لەوەی کە ئاشوورییەکان لە بەردە نووسراوەکانی خۆیاندا باسیان کردووه، کەرکووک لە سەردەمی ساسانییەکاندا لەبەر بوونی نەفت و گەرمیی ئەو شارە، بە (گەرمکان) بەنێوبانگ بووە و سریانییەکانیش بە (بینکرمان) نێودێریان کردووە. ئەم نێوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەمی بەر لە زایین. بڕوانە وشەی ئار.
ئێلم
نێوی تەپۆڵکەیەکە لە رۆژاوای جزیر، لە کوردستانی سووریە.