ئامێخ

پاشایه‌کی کوردی گۆتی بووه‌ له‌ سه‌ده‌ی 14ی هه‌تاوی کۆچیدا، ئه‌و که‌سه‌ی شاری ئامێخدی، یان ئامێدی بنیات ناوه‌.

ڕەشۆ

بڕوانە رەشکۆ.

ئاجاخ

ئاشکرا و دیار، خوویا، خۆیا.

ماکۆ

1. پاکۆ، کۆکردنەوە و رێکوپێکردنی شت و مەک؛ 2. گیای دووراوی بەسەریەکادراو؛ 3. یەکێ لە شارە کۆنەکانی کوردستانە کە لە سەر سنووری ئازەرباییجان و کوردستان هەڵکەوتووە، بەڵام بە هۆی سیاسەتی دەوڵەتە یەکلەدوای یەکەکانی ئێران و لەبەر ئەوەی کە کورد لەو شارە لەژێر زوڵم و زۆردا بوو، ئێستا دانیشتوانی کورد و ئازەرین.

لیرا

`گیای شاتەرە.

ئەسرۆ

سرۆ، وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە: قۆچ، شاخی حەیوان، شەقۆن؛ لە موکریانیش بەکار دێ.

مامەند

1. مێنەماڵ، مامەندە، نیشتەجێ، ماندەگار؛ 2. نێوی چیایەکی بڵندە لە پشت کێوی ناوزەنگ بەرانبەر بە نۆکان لە کوردستانی باشوور، کە کەوتۆتە دۆژ سنووری دەسکردی ئێران و ئێراق؛ 3. نێوی قسەخۆشێکی بەنێوبانگی ناوچەی موکوریانە کە خەڵکی شەختانە و نێوی (مامەندەگۆڵەی شەختان)ە.

بانوورا

نێوێکی کۆنی سەردەمی ساسانییەکانە.

ڕاگر

1. راگیر، کۆنترۆڵ؛ 2. رێگر، چەتە؛ 3. بەرپێگر، پێشپێگر؛ 4. گیردەر؛ 5. ئاگادریکەر؛ 6. پاشبەندی وشەیە وەکوو: گوێڕاگر.

ئامێز

هه‌مبێز، کۆش، باوه‌ش، سینگ و به‌رۆک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!