ڕادێ
رەواگ دەگرێ، ، عادەت دەکا، لە چاوگی راهاتن وەرگیراوە، وەکوو: وازی لێ بێنە بۆ خۆی رادێ.
یاسە
جێگای سەخت و ڕژدی چیا.
بێریتە
بێرێت، بێرێتە، سەمای بەکۆمەڵ، سەمایەکی کۆنی سەردەمی زەڕدەشێتییەکان بووە.
دەریلە
1. ده‌رگای بچووک؛ 2. گوندێکه نزیک به گوندی بنیده‌ر له ناوچه‌ی هه‌ورامان له نێوان سنه و مه‌ریوان.
شۆڕێ
1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
شۆڕەژن
ژنی باڵابەرز و سالار.
ژالیان
ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە.
زاخۆ
شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
دەستەوار
1. ده‌سته‌واره، باوه‌شێک دار یان سووته‌مه‌نی، وه‌کوو: ده‌سته‌واره‌یه‌ک نان و پێخۆر و شتی وای هێنابوو؛ 2. کۆمه‌ڵێک دیاریی و پێشکه‌شیی.
ئینشک
گوندێکە لە نێوان (قەدش و ئەردەنا) لە لای بامەڕنی لە کوردستانی باشوور.