کاسۆ
1. کاشۆ، کاسی، کاسای، نێوی تیرەیەکی کۆنی کوردی دوای گۆتییەکان بووە کە لە ناوچەی کرماشاندا فەرمانڕەواییان کردووە؛ 2. داری سەرخواری تۆپانقار یان گۆبازی.
ئاشمه
وشهیهکی زازاکییه، به سۆرانی واته: مانگ، به کرمانجییش دهبێته: ههیڤ.
هێمۆ
1. خاوێن، پاک؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
مارۆ
1. بەش، قەشە، قەشان، تەوێڵسپی، تەختی ناوچاوانسپی؛ 2. ئەسپێ کە خاڵی چەرمگ لە پایدایە، یان ئەسپێک کە مەچەکی دەستی سپی بێ. لە نێو خەڵکدا وایە کە دەڵێن: فڵانەکەس وەک گای مارۆ وایە، واتە هەمیشە لەبەرچاوە و ناسراوە.
چێلیان
کۆی وشهی (چێل)ه که دهبێته: 1. گاشهبهرد، تهلهسهنگ، تاوێرهبهرد، کهڤری مهزن، 2. پهرژینی له دڕک و داڵ سازکراو، 3. جووچکی باڵنده، رۆڵه، فهرزهن. له بهیتی (برایم و مهحمهڵ) دا چێلیان نێوی شارێک بووه له مهڵبهندی شاروێران.
زێوەران
نێوی هۆزێکی کورد بووە له ناوچەی کەرکووک، کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، بەڵام دواتر بەهۆی شەڕ دژی ئەرمەنی و مەسیحی، ئەم هۆزە و زۆر هۆزی دیکەی کورد بە دەستی عوسمانییەکان هەڵدژراون بۆ بولغارستان و بۆسنی و شوێنانی دیکە و لەوێ ماونەتەوە و زمانی خۆیانیان لەبیر کردووە و لەناو تورک و گەلانی دیکەدا تواونەتەوە.
شێروان
ناوچەیەکە سەر بە هەرێمی بارزان؛ 2. نێوی هۆزێک بووە کە راوی شێریان کردووە و شێریان بەخێو کردووە و بە هۆزی شێروان نێویان دەرکردووە.
پەخشە
کورتکراوەی پەخشان؛ بڵاڤۆک. بڕوانە پەخشان. لە بەشی کچان.
بۆشناخ
1. باڵابەرز و چوارشانە، کەڵەگەت؛ 2. کۆک و پۆشتە.
تۆڵا
تۆڵاگەزۆ، شتی وردی وەکوو ئارد کە لێک دەنووسێ و رەق هەڵدێ.