تۆژین
لە بنج و بناوانی شتێک کۆڵینەوە.
سەیرا
نێوی گوڵێکە پشت پەلکەکەی سوورە و ناوەوەی سەوز و رەشە.
سەرەتا
دەستپێکی قسەکردن یان نووسین.
بەرهان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئارناس
نێوی تیرەیەک بووە لە هۆزی داکشۆری لە باکووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
ژیربێژ
ژێروێژ، کەسێ کە عاقڵانە قسە دەکا.
کاریس
کارس، کارۆش، جۆرێک گیایە.
زیرەک
1. زرینگ، وریا و زیت، بەدەستوبرد؛ 2. سەرنێوی کۆچکردوو حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی لێهاتووی کوردە.
دیبا
بهرچاو هاتبا. وهکوو: سهربهستیم بهچاو دیبا خۆش بوو.
بازپەڕێن
بازەوان، ئەو کەسەی لە راوەبازدا باز بەرەو نەچیر هەڵدەفڕێنێ. 2. لە کۆندا بازیان هەڵداوە و فڕیوە، لە سەر هەر کەسێک نیشتبێتەوە ئەو کەسە بۆتە براوەی بەخت و لە چیرۆکی سەردەمانی کۆندا، دەڵێن: کراوە بە پاشا.