ڕەوارە

پێچکەی لانک، پێچکەی بێشکە.

ساڤا

ساوا، شتی تازەرسکاوی وەکوو: ئینسان، حەیوان، رووەک.

بەیبوون

گوڵێکە لە تەڕەزنان و لە کوێستانان دەڕوێ، بستێک پتر هەڵناچێ و بۆنی لە دوورەوە وەک بۆنی چنوور و شەوبۆ دەچێ و گوڵی ئاسمانی و سپی دەکا.

مازنێ

1. مەزن، مازن، گەورە، سەرداری خێڵ‌؛ 2. گوندێکە لە نێوان مێرگەسوۆر و باڵەکیان لە باشووری کوردستان.

شەوین

1. شەوەگرتوو، شەواژۆ؛ 2. شەوی خۆش و ساماڵی پاش باران؛ 3. چەمین، چەماندنەوە. بڕوانە بۆ شەوێن.

بەرزین

1. بە جووانووی ئەسپ دەڵێن کە کاتی زینکردنی هاتبێ؛ 2. کێوێکە لە نێوان سابڵاخ و سەردەشت کە چەمی لاوێنی بە بەردا دەڕوا؛ 3. نێوی ئاورگە، کانەئاگر، یان (ئاتەشگە) یەکە لەلای خوراسان کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەڕدەشت.

زێد

1. نیشتمان؛ 2. شار، گوند، یان شوێنێک کە لەوێ لەدایک بووبێتی.

ئێوەت

چاودێریکەر، پەرستار.

سیلوانا

گوندێکە لە نێوان شاری پیرانشار و جەڵدیان. نێوی پیرانشار لە بنەمادا (خانێ)یە.

حەزیا

ئەژدیها، ئەژدەهاک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!