لێناز

نێوی هەوایەکی گۆرانیی کوردییە.

ئاڵیا

پێچرا، تێک ئاڵا.

سەرەتا

دەستپێکی قسەکردن یان نووسین.

ئاوه‌نیا

‌په‌سارده‌، ره‌پسته،‌ ده‌خڵێ که‌ له‌ پێشدا زه‌وییه‌که‌ی ئاو دراوه‌ و شۆ کراوه‌ و دوایی تۆمی لێ چێندراوه.

هەرمێ

1. هەرمۆ، هەمرۆ، میوەی هەرمێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

شەکان

1. لەرین لەبەر با؛ 2. تۆپانقاڕ، یاری گۆیێن.

ساکاو

نێوی کانییەکە لە نێوان بیجاڕ و دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

تەبار

1. بارست، دێرانه؛ 2. کۆمەڵێک دار لە ریزێکدا پێکەوە‌، وەکوو ئەو تەبارە باش روواوە.

بازان

1. نێوی کوڕی (ساسان) دامەزرێنەری پاشایەتیی ساسانییەکانی بە نەتەوە کورد بووە؛ 2. کۆی باز بە دوو واتا: یەکەم، بازی نەچیر و دووهەم باز بە مانای قەڵەمباز و پەڕشت؛ 3. کێوێکە لەلای باکووری گوندەکانی خانماوا لە ناوچەی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 4. نێوی تیرەیێکی کۆن و گەورەی کوردە کە لە باشیک دەژین لە باشووری کوردستان، لە نێوان دهۆک و مووسڵ. بڕوانە بۆ باشیک.

تیشکان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!