لیڤا
بەرخی تازەزاو.
سەوزە
1. ئەسمەر، رەشتاڵە؛ 2. سەوزی خواردن؛ 3. جۆرێک کشمیش.
ساریسا
مینۆرسکی لە زمانی (تۆرۆدانگین) ی زمانناسەوە دەڵێ: لە وڵاتی (کوردۆئین) دا سێ شار بەسەر رۆباری دجلەوە هەبوونە کە نێویان ساریز یان ساریسا و ستالکا و پنیاکا بووە کە کاردۆخییەکانی لێ ژیاوە. (سترابۆ) ی رۆژهەڵاتناسیش دەڵێ: کوردۆئین بە ناوچەشاخاوییەکانی نێوان مووش و دیاربەکر گوتراوە.
کەڤۆت
1. دارێکی سەختە؛ 2. جۆرێک درەختە.
ڕاستە
1. خەتکێش؛ 2. گوزەر، بازاڕی سەرداپۆشراو؛ 3. دارێکی دوولکە بۆ ئەزموونی راستیی و خواریی بەرداش؛ 4. جۆرێ هەڵپەڕکێ؛ 5. رێگەی بێ پێچ؛ 6. گۆشتی پشت مازە.
هەرەس
1. رنوو، رنی، کلێڵە؛ بەربوونەوەی کلێڵەبەفر لە زستاندا لە لووتکە و قەدپاڵی شاخ و کێوەوە بۆ ژێر؛ 2. پسان و داڕووخانی پارچەبەرد و خاک لە چیا؛
مێهران
شارێکی کوردنشینە لە کوردستانی رۆژهەڵات کە بە زاراوەی کەڵوڕی قسە دەکەن.
یاوەر
1. یاور، بریکار؛ 2. یاریدەدەر، یارویاوەر.
کڵاوزەڕ
کڵاوی لە زەڕوزێڕ درووستکراو، کڵاوئاڵتوون.
وریا
زرت و زینگ، زیرەک و بەهۆش.