ڕۆزی
1. رسق، بژیوێ کە خوا بیگەیێنێ؛ 2. ئەو شتەی کە رۆژانە لە کاسپیدا وەدەست دەکەوێ.
ڕەنجە
1. رەنج، ئازار؛ 2. کاری سەخت.
گوڵڕەنگ
لە ڕەنگی گوڵ، وەکوو ڕەنگی گوڵ جوان.
بۆرژا
نێوان خەو و ئایاخی؛ بۆرەخەو.
سۆنە
چەشنێک مراوییە کە بە نێرەکەی دەگوترێ: سەرسەوز و بە مێچکەکەی: بۆرچیل یا بۆرچین. لە دیاربەکر و دەوروبەر بە سۆنە دەڵێن: وەردەک.
پێناو
1. هۆ، لەبەر؛ 2. فیدابوون. (لەپێناوت دەنێم سەر و .... گیان)
ئاورینگ
1. پریشکهی ئاگر؛ 2. بریقه و ترووسکه.
شەتاو
ئەو جۆگەئاوەی کە بەهاران لە کوێستانان، لە نەورۆزەوە تا دەسپێکی هاوین، بەفراوی پێدا دێتە خوار.
هەزارە
1. هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر؛ 2. بەردی قیتی لێوارەی حەوز؛ 3. لێوارەی تاقی ناو دیوار؛ 4. خەوزڕان و خەیاڵاتکردنی ناو جێگە؛ 5. بیرەوەریی هەزاران ساڵەی مردن یان لە دایکبوونی ئینسانی بەنێوبانگ. وەکوو (هەزارەی سەلاحەددینی ئەیوبی)
ئێرمان
میوان