لاسار
1. گوێنەبیس و سەرەڕۆ؛ 2. هاروهاژ و گوێنەدەر؛ 3. سەرسەخت.
ڕەبەن
1. کۆکم، قازاخ، سەڵت، تاکوتەنیا؛ 2. هەڵوەدا، ماصلەکۆڵ.
بۆریاش
1. بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. پاشنێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی کاسی بووە بە نێوی (ئالام بۆریاش)، کە دژ بە سۆمەرییەکان شەڕی کردووە.
قەزاز
1. زەنگیانەهۆن؛ 2. ئاوریشم فرۆش؛ 3. هەوای گۆرانییەکی کوردیی.
پێژەک
خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.
تەرچک
شینکەی تەڕ و تازە، سەوزەی تورت و ناسک، کیژی ناسک و جوان.
وەرزیار
جووتێر، جووتبەندە.
هەڤیان
ئۆقرەگرتن، هەدادان، داسەکنین، هێوربوونەوە.
شەنگۆڵ
1. زۆر لەسەر کەیف و دڵخۆش؛ 2. تەکان لەخۆدان؛ 3. پێکەوەنووسان.
زێوێ
1. زێوە، گوندێکە لە بناری چیای پیرەمەگروون؛ 2. زێویە: گوندێکە لەلای سەقز کە شوێنەواری کەونارای زۆری سەردەمی مادەکانی لێ دیتراوەتەوە.