ماویان

گوندێکە لە ناوچەی بێڵەوار لە لای کامیاران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

نسکۆ

رەت، سەرسم، نووچبردن بەتوندیی، پاهەڵکەفتن.

کەوژین

1. بێزووکردن؛ 2. بە دارەوە وشکبوونی هێشووی ترێ.

سۆنە

چەشنێک مراوییە کە بە نێرەکەی دەگوترێ: سەرسەوز و بە مێچکەکەی: بۆرچیل یا بۆرچین. لە دیاربەکر و دەوروبەر بە سۆنە دەڵێن: وەردەک.

ئانیا

به‌ زاراوه‌ی کۆنی که‌ڵوڕی واته‌: 1. ئاونیا، ئاونه‌، گڵێنه‌ی ئاوخواردنه‌وه‌، 2. ئاوه‌نگ، ئاره‌قه‌ی سه‌ر گوڵ له‌ به‌یانیانی هاویندا.

زناک

نێوی کێوێکە لە ناوچەی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئاوار

1. جیا، جودا؛ 2. هەڵوای ئارد و دۆشاوی وشکهەڵاتوو بۆ زستان؛ 3. چایلێنەری ماڵ؛ 4. داروپەردووی خانووی رووخاو.

هۆزانڤان

بەیتبێژ، گۆرانیبێژێک که هەم هۆنراوە دابنێ، هەم بە گۆرانیی بیچڕێ.

بەراڤی

کۆڕ، کۆبوونەوە، جڤین.

شان

1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!