شەتاو
ئەو جۆگەئاوەی کە بەهاران لە کوێستانان، لە نەورۆزەوە تا دەسپێکی هاوین، بەفراوی پێدا دێتە خوار.
پرۆت
هەوڕگەر، کاسەوگۆزەگەر.
برادۆست
1. دۆستی وەک برا، دۆستی گیانیی گیانیی؛ 2. هەرێمێکی کوردنشینی کوێستانی و ساردی سەر بە شاری (خۆی) یە، لە کوردستان، کە لە رۆژاواوە بە هێڵی سنوورە دەسکردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەندە. زۆربەی دانیشتووانی خۆی کوردزمانن و ئاذەریشی لێیە، بەڵام گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە هەمووی کوردنشینن. هەروەها بەشێیشی لە ناوچەی سۆما برادۆست لە باشووری کوردستان، لە سەرووی شارەکانی (دیانا و رواندز)ەوە، هەڵکەوتووە.
جەنگی
شەڕانی، واز لەشەڕ.
سۆسار
مەلێکی ماسیخۆرە، لە باکووری کوردستان لە لای وان هەیە.
ئەختان
1. کۆی وشەی (ئەخت)ە، بە واتای هەوڵ و تێکۆشان، وەکوو هەرچی ئەخت و چارم کرد، نەهات؛ 2. هەل، دەرفەت.
سلێن
سڵێن، گوندێکە لە لای گوندی بڵبەر لە هەورامانی تەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ناتۆر
باخەوان، کەسێک کە قەڵەمی دار لە بێشەدا دادەچێنێ.
کۆکەن
1. چیاکەن؛ 2. سەرنێوی فەرهادی لوڕ یان فەرهادی کۆکەنە، ئەوینداری بەنێوبانگی شیرین؛ 3. ئاڵفبڕین، کاتی دروونی گیا و گزرە بۆ مەڕوماڵات لە زستاندا.
پاییزە
1. وەرزی پاییز؛ 2. هەوایەکی کۆنی گۆرانیی کوردییە لە شێوەی حەیران.